گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی نیوزیلاند V بەلجیكا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی نیوزیلاند و بەلجیكا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی شەممە كاتژمێر 03:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی نیوزیلاند و بەلجیكا لە یاریگای بی سی پلەیس لە ڤانكوڤەری كەنەدا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

نیوزیلاند لە یاریی یەكەم بە دوو گۆڵ لەگەڵ ئێران یەكسان بوو لە یاریی دووەمیش بە گۆڵێك بەرامبەر سێ گۆڵ بە میسڕ دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی یەك خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەی حەفتەم دێت.

لە بەرامبەردا بەلجیكا یاریی یەكەم بە گۆڵێک لەگەل میسڕ یەكسان بوو لە دووەم یارییش بە بێ گۆڵ لەگەڵ ئێران یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی دوو خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی حەفتەم دێت.

ریزبەندی كۆمەڵەی حەفتەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

نیوزیلاند بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی بەلجیكا دەبێتەوە.

بەلجیكا بە بێ نەیسن ئینگۆی رووبەڕووت نیوزیلاند دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نیوزیلاند

كرۆكۆمپ

پاین،  سورمان،  بۆخال ، كاكاسی

ستامێنیچ،  بیل

گاربێت، سینگ، جەست

كریس وود

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەلجیكا

كۆرتوا

مونێیر، تایات، میچێل، كاستانیا

ئۆنانا، تێلیمانس

ترۆسارد، دی برۆین، دۆكو

لوكاكو

بابەتی زیاتر

Back to top button