پریڤیوی یاریی كەیپ ڤێرد V سعوودیە؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی كەیپ ڤێرد و سعوودیە رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی شەممە كاتژمێر 03:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی كەیپ ڤێرد و سعوودیە لە یاریگای ئێن ئار جی لە هیوستنی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

كەیپ ڤێرد یەكەم یاریی لەگەڵ ئیسپانیا بە بێ گۆڵ یەكسان بوو لە دووەم یارییش بە دوو گۆڵ لەگەڵ ئوروگوای یەكسان بوو.
بە كۆكردنەوەی دوو خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی هەشتەم دێت.
لە بەرامبەردا سعوودیە لە یاریی یەكەم بە گۆڵێك لەگەڵ ئوروگوای یەكسان بوو لە یاریی دووەم بە چوار گۆڵی بێ وەڵام بە ئیسپانیا دۆڕا.
بە كۆكردنەوەی یەک خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەی هەشتەم دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
كەیپ ڤێرد بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی سعوودیە دەبێتەوە.
سعوودیە بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی كەیپ ڤێرد دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كەیپ ڤێرد
ڤۆزینیا
كابرال، كۆستا، دینێی، فێرناندێس
مۆنتێیرۆ، پینا
مێندێس، كابرال، سێمێدۆ
ئاكانجۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سعوودیە
عوەیسی
عەبدولحەمید، تەمبەكتی، عوجەیمی، حەربی
كانۆ، خەیبەری
دۆسەری، جووەیر، سالم دۆسەری
بورایكان



