ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوکاسڵ یونایتد ناوەڕاستکارێکی ئەڵمانی کردووەتە ئامانج

یاریزانی دڵخوازی ئێدی هاوە..

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ ئامادەکاری بۆ رۆیشتنی ساندرۆ تۆنالی دەکات و دەیەوێت فێلیکس مێچا بکاتە شوێنگرەوەی.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی فێلیکس مێچا، بەرگریکاری بۆڕووسیا دۆرتموند دەدات،

فێلیکس مێچا یاریزانێکی دڵخوازی ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵە، هاو لە 2023 دەیویست گرێبەست لەگەڵ واژۆ بکات بەڵام نیوکاسڵ بڕیاریدا ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری ئەیسی میلان بگوازێتەوە.

مێچا هاوینی 2023 فۆڵفسبورگی جێهێشت و بە 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند کرد، یەکەم گۆڵی خۆی بۆ دۆرتموند لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە سانت جەیمس پارک تۆمارکرد.

ئەو ناوەڕاستکارە 25 ساڵانییە تاوەکوو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 85 ملیۆن یۆرۆیە.

نیوکاسڵ دەیەوێت بە نرخێکی کەمتر بیگوازێتەوە بەڵام ئەگەر دۆرتموند نرخەکەی کەم نەکاتەوە، ئەستەمە بتوانن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

بەڵام ئەگەر ساندرۆ تۆنالی نیوکاسڵ جێبهێڵێت، ئەوا دۆخەکە دەگۆڕێت و نیوکاسڵ دەتوانێت بیگوازێتەوە، تۆتنهام ئۆفەرێکی بە بەهای 80 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی تۆنالی پێشکەشکردووە بەڵام نیوکاسڵ رەتیکردووەتەوە و مانچێستەر سیتیش گرنگی بە گواستنەوەی هەمان یاریزان دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button