ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیراولا دوو هاوڕێ نزیکەکەی دەباتە لیڤەرپوول

هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و ئاندۆنی ئیراولا، راهێنەری لیڤەرپوول، دوو هاوڕێ دێرینەکەی لەگەڵ خۆی دەباتە لیڤەرپوول.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یاریدەدەرانی راهێنەری بۆرنمس، تۆمی ئێڵفیک و شۆن کووپەر لەگەڵ یانەکەیان گەیشتنە رێککەوتن و گرێبەستەکانیان لەگەڵ بۆرنمس هەڵدەوەشێننەوە و پەیوەندی بە لیڤەرپوول دەکەن

ئاندۆنی ئیرولا دوای جێهێشتنی بۆرنمس و وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول، بڕیاریدابوو هەردوو یاریدەدەرەکەی لەگەڵ خۆی بباتە لیڤەرپوول، بەڵام تۆمی ئێڵفیک و شۆن کووپەر دەبوو سەرەتا لەگەڵ بۆرنمس رێکبکەون و گرێبەستەکانیان هەڵبوەشێننەوە، ئێستا گرێبەستەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە و لەم هەفتەیە گرێبەست لەگەڵ رێدز واژۆ دەکەن.

ئێڵفیک و شۆن لە 2023ـوە لەگەڵ ئیراولا پەیوەندییان بە بۆرنمس کردووە و رۆڵێکی کاریگەریان لە سەرکەوتنەکانی یانەکە هەبووە و توانیان پلەی شەشەمی پرێمەرلیگ بۆ بۆرنمس بەدەستبهێنن و بۆ یەکەمجار ئەو یانەیان گەیاندە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button