ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئاتلێتیكۆ مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێكردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیكۆ مەدرید گرێبەستی كۆكێ، ناوەڕاستكاری ئیسپانی یانەكەی نوێكردەوە.

كۆكێ لە هاوینی 2010 لە لاوانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە.

هەژماری فەرمی ئاتلێتیكۆ مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆكێی تاوەكوو 2027 راگەیاند.

یاریزانە 34 ساڵانەكە بە یەكێک لە ئەفسانەكانی ئاتلێتیكۆ مەدرید دادەنرێت و تاوەكوو ئێستا یاریی بۆ هیچ یانەیەكی دیكە جگە لە ئاتلێتی نەكردووە.

كۆكێ لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید بەشداری 740 یاریی كردووە و توانیویەتی 50 گۆڵ بكات و 122 گۆڵیش درووست بكات.

وەرزی رابردوو بەشداری 34 یاریی كرد و دوو گۆڵیكرد و دوو گۆڵیشی درووست كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button