
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئاتلێتیكۆ مەدرید و ریال سۆسیداد رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر ئاتلێتیكۆ مەدرید و ریال سۆسیداد لە یاریگای لا كارتوخا لە سێڤییا لە میانی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یەک ببنەوە.
پڕۆفایلی یاریی

ئاتلێتیكۆ مەدرید لە قۆناخی پێشكۆتایی رووبەڕووی بارسێلۆنا بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 4 گۆڵ بەرامبەر 3 گۆڵ یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
ریال سۆسیداد لە قۆناخی پێشكۆتایی رووبەڕووی ئاتلێتیک بیلباو بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئاتلێتیكۆ مەدرید بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ریال سۆسیداد دەبنەوە.
ریال سۆسیداد بە بێ ئۆدریۆزۆلا و زوبیلدیا رووبەڕووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید
موسۆ
مۆلینا، لی نۆرماند، پووبێڵ، روگێری
سیمۆنی، یۆرێنتی، كۆكی، لووكمان
ئالڤارێز، گریزمان
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال سۆسیداد
مارێرۆ
ئارامبورو، دوجێ كار، مارتن، گۆمێز
تۆرێنتیس، سۆلەر
بارێنێچێیا، مێندێز، گویدیش
ئۆیارزابال



