موژدەیەکی گەورە لە فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ هاندەرانی ریال مەدرید؛ چاوەڕێی گرێبەستێکی خەیاڵیبن

یاریگا –
بە دوو رۆژ بەر لە دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ریال مەدرید، فلۆرێنتینۆ پێرێز دڵی هاندەرانی یانەکەی خۆشدەکات.
بڕیارە 7ی ئەم مانگە هەڵبژاردنەکە، کە خودی پێرێز ئاڵنگاریی رکابەرەکانی کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی، ئەنجام بدرێت کە لە بەرامبەریدا ئێنریکی ریکێلمی وەک بەربژێرێکی بەهێز خۆی پیشان دەدات.
لە لێدوانەکانی ئەمشەویدا، فلۆرێنتینۆ چەندین موژدەی خۆشی بە هاندەرانی شاهانەکان دا. لەوانە راگەیاندنی ناوی خۆزێ مۆرینیۆ وەک راهێنەری نوێ و گەڕاندنەوەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
سەبارەت بە گرێبەستەکانی هاوینە، کە تا ئێستا هەریەکە لە ئیبراهیما کۆناتێ و دێنزێل دومفریس بە ئەندازەیەکی زۆر یەکلایی کراونەتەوە پەیوەندی بە مەدریدەوە دەکەن، پێرێز لەوەش زیاتری بۆ هاندەرانی ئاشکراکرد و وتی
ئەم هاوینە یاریزانی زۆر دەگوازینەوە. سێشەممەی ئەم هەفتەیەش بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی پێشکەشی یاریزانێکی نایابی چامپیۆنزلیگ دەکەم.
سەرۆکە بەئەزموونەکە ئەگەرچی ناوی ئەو ئەستێرە چاوەڕوانکراوەی نەوت، هاوکات قسەکانی ریکێلمیشی رەتکردەوە کە شەوی رابردوو کاندیدە گەنجەکە بانگەشەی ئەوەی کرد قسەی لەگەڵ ئێرلینگ هالاند و دەورەبەرەکەیدا کردووە بۆ رازیکردنی هێرشبەرە نەرویجیەکە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
پێرێز وتی
هالاند؟ هەموولایەک نکووڵی لەوە کرد هالاند بۆ ریال مەدریدبێت.
ئەو قسەیەشی دوای ئەوە هات کە مانچێستەر سیتی لە بەیاننامەیەکی فەمیدا هەڕەشەی گرتنەبەری رێکاری یاساییان کرد ئەگەر بێتو ناوی سوپەرستارەکەیان لە بانگەشەکانی مەدریددا بەکاربهێنرێت.
فەرمی؛ مان سیتی بەیاننامەیەکی لەبارەی پەیوەندیکردنی هالاند بە ریال مەدرید بڵاوکردەوە



