ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ مان سیتی بەیاننامەیەکی لەبارەی پەیوەندیکردنی هالان بە ریال مەدرید بڵاوکردەوە

هەڕەشە دەکات..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بەیاننامەیەکی بەپەلە لەبارەی پەیوەندیکردنی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی بە ریال مەدرید بڵاوکردەوە و هەڕەشەی توند لە یانە ئیسپانییەکە دەکات.

ئەو چیرۆکانەی لە ئیسپانیا لەبارەی داهاتووی ئێرلینگ هالاند سەریان هەڵداوە دوورن لە راستییەوە.

هیچ چانسێک نییە بۆ ئەوەی ئەمە رووبدات، چونکە هیچ بڕگەیەکی شکاندن لە گرێبەستەکەیدا نییە بۆ ئەوەی کارا بکرێت.

بیر لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی دەکەینەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی ناوی یاریزانەکەمان لەو بانگەشەیەدا.

ئەم وەڵامە توندەی مانچێستەر سیتی دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو ئێنریکێ ریکێلمی، رکابەری فلۆرێنتینۆ پێرێز رایگەیاند ئەگەر لە پێرێز بباتەوە و ببێتە سەرۆکی ریال مەدرید ئەوا گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاند واژۆ دەکات.

بەڵام مانچێستەر سیتی بەو لێدوانە نیگەران بووە و پێی وایە نابێت ئەستێرەیەکی گەورەی وەکوو هالاند بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ریال مەدرید بەکاربهێنرێت و بیر لەوە دەکاتەوە سکاڵا لەسەر ئێنریکێ ریکێلمی تۆماربکات.

یەکشەممەی داهاتوو 7ـی حوزەیرانی 2026 هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتی ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت، ئێنریکێ ریکێلمێ رکابەری پێرێز دەکات و دەیەوێت کۆتایی بە سەردەمی قرشە سپییەکە بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button