
یاریگا –
دوای دوو وەرز لە بێهیوابوونیان لە بردنەوەی نازناو لەژێر سەرپەرشتی سێ راهێنەری جیاواز، ناوی راهێنەری نوێ بۆ پێگەکە ئاشکراکرا.
کۆتا وەرزی کارلۆ ئانچێلۆتی و دواتریش بە هاتنی چابی ئالۆنسۆ و ئالڤارۆ ئاربێلوا، نەیانتوانی وەرزی رابردوو یانە شاهانەکە بگەڕێننەوە بۆ شوێنی راستەقینەی خۆی.
بابەتی راهێنەری نوێ ئێستا مژاری گەرمی شەقامی مەدریدیە بەتایبەت کە هەریەکە لە دوو کاندیدەکەی سەرۆکایەتی ریال مەدرید، فلۆرێنتینۆ پێرێز و ئێنریکێ ریکێلمی وەک کەرەستەیەکی دیار لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بەکاری دەهێنن. بەجۆرێک سەرۆکە بەئەزموونەکە خۆزێ مۆرینیۆی وەک کۆتا بژاردە بڕیار لێداوە و، هەرچی رکابەرە گەنجەکەشیەتی ئەو راهێنەرە پۆرتوگالیە رەتدەکاتەوە و بە نەگونجاوی دەزانێت بۆ پلانەکانی داهاتووی.
یەکەم کاردانەوەی ریکێلمی دوای ئەوەی پێرێز گەڕانەوەی مۆرینیۆی بۆ ریال مەدرید راگەیاند
ئەمشەو لە وتارەکەیدا، پێرێز بەفەرمی رایگەیاند کە مۆرینیۆ راهێنەریان دەبێت بۆ وەرزی نوێ و وتی
مۆرینیۆ؟ بۆ وەرزی داهاتوو ئەو راهێنەرمانە.
تەماشاکە خۆزێ، م زۆر بەپەرۆشم. ئەو دەتوانێت جارێکی دیکە رۆحیەتە کێبڕکێکارییەکەمان بۆ بگەڕێنێتەوە.
سەبارەت بەوەی خۆزێ لە بڕیارداندا توندە و ئەگەری هەیە دیارترین ئەستێرەکان بخاتەسەر کورسی یەدەک، پێرێز وتی
ئەوە بڕیارە لای خۆی دەبێت. منیش بەتەواوەتی متمانەم پێیەتی.
بڕیارە 7ی ئەم مانگە هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبچێت کە خودی فلۆرێنتینۆ داوایکرد هەرکەسێ خۆی بە رکابەر دەزانێت با چانسی خۆی لە بەرامبەریدا تاقیبکاتەوە.



