
یاریگا –
کێبڕکێی دوو رکابەرەکەی پۆستی سەرۆکایەتی ریال مەدرد تا دێت توندتر دەبێت و هەریەکەیان کەرەستەی بەهێزی خۆیان لە رۆژەکانی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکاندا دەخەنەڕوو.
تۆزێک پێش ئێستا لە یەکێک لە بەهێزترین کارتەکانی بەردەستیدا، فلۆرێنتینۆ پێرێز گەڕانەوەی خۆزێ مۆرینیۆی بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانە شاهانەکە راگەیاند.
هەر راستەوخۆ دوای ئەو جووڵە بەهێزەی پێرێز، رکابەرە گەنجەکەی کە ئێنریکی ریکێلمیە، میوانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بوو. هەواڵی گەرانەوەی مۆرینیۆیان پێراگەیاند و لە کاردانەوەدا زۆر بەڕاکشاویی ئەوەی درکاند کە ئەگەر ئەو وەک سەرۆک هەڵبژێردرێت، ئەوا مۆرینیۆی حەز لێنیە بۆ پلانەکانیان و وتی
ئەگەر من وەک سەرۆک هەڵبژێردرێم، راهێنەرێکی سوپەر دەهێنمە ریال مەدرید. دەتوانی خەیاڵی گەورەترین راهێنەر بکەیت. خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری ئێمە نابێت. یەکێک دەهێنن کە هاندەرانی ریال مەدرید بەراستی بیانەوێت. مۆرینیۆمان حەز لێنیە بۆ پلانەکانمان.
El entrenador que propone Enrique Riquelme para el Real Madrid #RiquelmeEH pic.twitter.com/PItTzizNy8
— El Hormiguero (@El_Hormiguero) June 3, 2026
بڕیارە 7ی ئەم مانگە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانە شاهانەکە بەڕێوەبچێت.


