ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ پێرێز گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

کەمپەینی هەڵبژاردنی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ سەرۆکایەتی یانەی ریال مەدرید رایگەیاند، کە جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی دەگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتیكردنی یانەکە ئەگەر پێرێز پۆستەکەی بەدەست بهێنێتەوە.

پێرێز لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەکەدا، کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 7ـی حوزەیران بەڕێوەبچێت، رووبەڕووی ئێنریكێ ریکێلمی دەبێتەوە.

مۆرینیۆ لە ساڵی 2010 تاوەكوو 2013 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدریدی وەرگرتووە.

>هەژماری تایبەتی پێرێز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ڤیدیۆیەکی کورتی بڵاوکردەوە کە ناونیشانەکەی یارییکردنە بە ناوی مۆرینیۆ و تێیدا هاتووە: “لەکاتێکدا ئەوان لە تەلەفزیۆنەکانەوە هەر قسە و قسە و قسە دەکەن…”، پاشان مۆرینیۆ بە درێسی ریال مەدریدەوە دەردەکەوێت و بە زمانی ئیسپانی دەڵێت “بەڵێ”.

بە گوێرەی تۆڕی ئاتلێتیک، فلۆرینتینۆ پێرێز سبەی گرێبەستی ئیبراهیما كۆناتێ رادەگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button