ریال مەدرید رەتیدەكاتەوە؛ ئەستێرەیەک خەون بە یارییكردن لە بێرنابیۆ دەبینێت

یاریگا –
رۆدری، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی خەون بە یارییكردن بۆ ریال مەدرید دەبینێت.
رۆدری لە هاوینی 2019 بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.
On Sunday, Rodri will lead Spain out in the World Cup final against Argentina, having steadily improved throughout the tournament, to the point where we may now be witnessing a return to his very highest level.
His contract at Manchester City expires next summer, and the club… pic.twitter.com/b2tOEwqAS9
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) July 18, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاتلێتیک، رۆدری لە زووەوە پێشوازی لە بیرۆكەی یارییكردن بە درێسی ریال مەدریدەوە دەكات.
رۆدری بەردەوام بە یانەی ریال مەدریدەوە دەبەسترێتەوە، لە زووەوە پێشوازی لە بیرۆکەی یارییکردن لە یاریگای بێرنابیۆ دەکات، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی لە ئاستە جیاوازەکانی یانە ئیسپانییەکەوە دەبیسترێن زۆر روونن، بەنیاز نین گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.
کەسانی نزیک لە رۆدری لە رابردوودا سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕیوە کە بۆچی مەدرید گرنگیی پێ نەداوە.
ریال مەدرید دڵخۆش نین بەوەی ناوی رۆدری لەم هاوینەدا بەردەوام بە یانەکەیانەوە دەبەسترێتەوە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لە هەندێک لە یاریزانە دێرینەکانی مەدرید باسیان لەوە کردووە کە گواستنەوەی ئەو چەندە کارێکی باش دەبێت و یاریزانەكان پێشوازی لە گواستنەوەی دەكەن.
یەکشەممە، رۆدری سەرکردایەتیی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا بەرامبەر ئەرجەنتین دەكات، ئەمەش دوای ئەوەی لە درێژەی پاڵەوانێتییەکەدا ئاستی بە شێوەیەکی بەردەوام رووی لە باشتربوون کردووە.
گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، و یانەکەش هەموو هەوڵێکی خۆی داوە بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات.
تا ئێستا پێشکەوتنێکی ئەوتۆیان بەدەستنەهێناوە، بەڵام پلانیان هەیە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال جارێکی دیكە قسەی لەگەڵ بکەنەوە.



