کۆتایی چیرۆکەکە؛ ئامانجەکەی مانچێستەر یونایتد گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە
چیرۆکی ئێدەرسن و شەیتانە سوورەکان کۆتاییهات..

یاریگا –
ئاتاڵانتا گرێبەستی ئێدەرسن، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکاتەوە.
ئاتاڵانتا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ ئێدەرسن، ئەستێرەی بەڕازیلی گەیشتووەنەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی ئەو یاریزانە 27 ساڵانییەیان نوێکردووەتەوە.
مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ئێدەرسن لەگەڵ ئاتاڵانتا گەیشبووتە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام دوای پشکنینە پزیشکییەکان گرێبەستەکە شکستیهێنا.
Nuovi capitoli da scrivere insieme 🖤💙
More chapters to write together 🖤💙 pic.twitter.com/smiidbKlqC
— Atalanta B.C. (@Atalanta_BC) July 17, 2026
مانچێستەر یونایتد لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ ئاندرێی سانتۆس، ناوەڕاستکاری پێشووی چێڵسی و یۆری تیلێمانز، ناوەڕڕاستکاری پێشووی ئاستۆن ڤێلا واژۆکرد. بەڵام گواستنەوەی ئێدەرسن بۆ شەیتانە سوورەکان بەتەواوی شکستیهێنا.
ئێدەرسن لە هاوینی 2022 سالێرینتانای جێهێشت و بە 22.90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتاڵانتا کرد، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 45 ملیۆن یۆرۆیە.
بە درێسی ئاتاڵانتا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 180 یاریی کردووە، 16 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە.
ئێدێرسن دەگەڕێتەوە ئاتاڵانتا؛ هۆکاری هەڵوەشانەوەی رێککەوتنەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ئاشکرا دەکرێت



