گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

بۆ سعوودییە باشە نەوەکوو مۆندیال؛ رۆناڵدۆی دیاردە بڕیارێکی توند لەسەر کریستیانۆ دەدات

"لە کۆتاییدا جەستەمان بریارمان بۆ دەدات"

Yariga App

یاریگا –

تەنیا چەند رۆژێک پێش یاریی کۆتایی مۆندیال لەنێوان ئەرجەنتین و ئیسپانیا، روناڵدۆ نازاریۆ یەکێک لە توندترین لێدوانەکانی پاڵەوانییەتییەکەیدا، کاتێک بۆچوونی خۆی لەسەر ئاستی ئێستای کریستیانۆ رونالدۆ دەربری و ئاماژەی بەوە کرد کە جەستەی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە چیتر رێگەی پێ نادات لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی نێودەوڵەتیدا کێبرکێ بکات.

پاڵەوانی پێشووی بەرازیل لە مۆندیال روونی کردەوە کە تەمەن لە کۆتاییدا کار دەکاتە سەر هەر یاریزانێک، گرنگ نییە چەندە گەورە بێت و باسی لەوە کرد کە چۆن جەستە لە کۆتاییدا بریار دەدات کەی کاتی خاوکردنەوەیە. دیاردە گوتیشی:

جەستەت پێت دەڵێت کە چیتر ناتوانیت بیکەیت. پێم وایە کریستیانۆ و نێیمار هەردووکیان گەیشتوونەتە خاڵێک لە پەیوەندییان لەگەڵ جەستەیاندا، زۆر سەختە ئەو شەره ببەیتەوە. کریستیانۆ لەوانەیە هێشتا ئاستی هەبێت بۆ یاریکردن لە سعوودییە، بەڵام یاریکردن لە مۆندیالدا زۆر سەختترە، ئاستەکە زۆر بەرزترە. گرنگ نییە چەندە سۆزمان هەبێت، چەندە خولیای تۆپی پێ بین و هەمیشە بمانەوێت یاری بکەین، لە کۆتاییدا جەستەمان بریارمان بۆ دەدات. من چیتر یاریی ناکەم چونکە مێشکم هێشتا بە یەک شێواز کار دەکات، بەڵام جەستەم ناتوانێت هاوتای بێت.


شکستی 1-0ـی پورتوگال بەرامبەر ئیسپانیا لە قۆناخی 16، کۆتایی بە بەشداربوونی کریستیانۆ رونالدۆ لە مۆندیال هێنا، بەڵام هێرشبەرەکەی یانەی نەسر هێشتا وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی رانەگەیاندووە و دەنگۆکان دەربارەی ئەگەری دەرکەوتنی لە یۆرۆی 2028 بەردەوامن.

ئەو یاریزانە تەمەن 41 ساڵە پاڵەوانییەتییەکەی بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ کۆتایی پێهێنا، دوو گۆڵ بەرامبەر ئوزبەکستان و گۆڵێک بەرامبەر کرواتیا لە قۆناخی 32. هاوكات هیچ رێکەوتێکی بۆ وازهێنان لە تۆپی پێی یانەکان دیاری نەکردووە، لە کاتێکدا ئامانجی سەرەکیی تایبەتی خۆی گەیشتنە بە ژمارەی پێوانەییی 1,000 گۆڵ لە کاروانی وەرزشیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button