بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینمۆندیالی 2026

فەرمی؛ فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

کۆتایی چیرۆکەکە..

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکی رۆبێرتۆ مارتینێز، لەگەڵ پۆرتوگال کۆتاییهات و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، بڕیاریانداوە رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری ئیسپانی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دووربخەنەوە و بە زووترین کات راهێنەرێکی نوێ بۆ هەڵبژاردەکە دەستنیشاندەکەن.

پۆرتوگال لە قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئیسپانیا 1-0 دۆڕا و ماڵئاوایی کرد، دوای یارییەکە رۆبێرتۆ مارتینێز رایگەیاند واز لە پۆستی راهێنەرایەتی پۆرتوگال دەهێنێت و ئەمڕۆ بەفەرمی دوورخرانەوەی ئەو راهێنەرە راگەیەندرا.

رۆبێرتۆ مارتینێز دوای جێهێشتنی بەلجیکا لە 2023 پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی وەگرت و سێ ساڵە سەرپەرشتی کریستیانۆ و هاوڕێکانی دەکات.

مارتینێز لە 45 یاریی سەرپەرشتی پۆرتوگالی کردووە، 32 یاریی بردووەتەوە، شەش یاریی یەکسانبووە و حەوت یاریی دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button