تەواو؛ پۆرتوگال راهێنەری نوێ دەستنیشان دەکات
پۆرتوگال جێگرەوەی رۆبێرتۆ مارتینێزی دیاریکردووە

یاریگا –
دوای ئەوەی پۆرتوگال لە قۆناغی 16ـی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئیسپانیا کرایە دەرەوە، شەپۆلی گۆڕانکارییەکان لە نێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگالدا دەستیپێکرد.
رۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی بەفەرمی کۆتاییهاتنی کاروانی سێ ساڵ و نیوی خۆی وەکوو راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال راگەیاند.
مارتینێز کە لە کانوونی دووەمی 2023 شوێنی فێرناندۆ سانتۆسی گرتبووەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وازهێنانی خۆی راگەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئابۆلا ـی پۆرتوگالی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال، خۆرخێ خیسوس، راهێنەری پێشووی نەسری وەکوو بژاردەی یەکەم بۆ شوێنگرتنەوەی مارتینێز دیاریکردووە.
Seleção: adeus a Roberto Martínez, Proença prepara entrada de Jorge Jesus
Leia aqui: https://t.co/jhq5PLV1rC#selecao #portugal #jorgejesus #mundial #robertomartinez
— A BOLA (@abolapt) July 6, 2026
خیسوس ئێستا بێ یانەیە؛ دوای ئەوەی کۆتایی وەرزی رابردوو لە یانەی نەسری سعوودی جیابووەوە، بڕیارە لەگەڵ گەڕانەوەی هەڵبژاردەکە بۆ پۆرتوگال، کۆبوونەوەیەکی یەکلاییکەرەوە لەگەڵ فیدراسیۆن بکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی.
ئامانجی سەرۆکی فیدراسیۆن ئەوەیە کە خیسوس ئەرکی بنیاتنانی تیپێک بۆ قۆناخی داهاتوو بگرێتە ئەستۆ. ئەم قۆناخە گرنگە، چونکە ۆرتوگال خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشدارییەکی کاریگەر لە یۆرۆی 2028 و هەروەها خۆئامادەکردن بۆ مۆندیالی 2030، کە پۆرتوگال بە هاوبەشی لەگەڵ ئیسپانیا و مەغریب رێکیدەخات.



