گرنگترینمۆندیالی 2026مۆندیالی 2030

سەرەڕای هەڵەکان؛ بەرازیل تاوەکوو مۆندیالی 2030 متمانەی تەواو بە ئانچێلۆتی دەبەخشێت

پلانی نوێی بەرازیل بۆ مۆندیالی 2030 دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دوای هەڵسەنگاندنی هۆکارەکانی کرانەدەرەوەی سامبا لە مۆندیالی 2026، بڕیاری داوە متمانەی خۆی بە کارلۆ ئانچێلۆتی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی گڵۆبۆ بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی فیدراسیۆنەکە پێیان وایە راهێنەرە ئیتاڵییەکە چەند هەڵەیەکی ستراتیژی لە گۆڕانکارییەکاندا کردووە، بەڵام بڕیاریانداوە دەسەڵاتی تەواوی پێ ببەخشن بۆ سەرپەرشتیکردنی قۆناخی ئامادەکاریی بۆ مۆندیالی 2030.

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری بەڕازیل

 بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە بەرازیلییەکە، فیدراسیۆنی بەرازیل بەدیاریکراوی رەخنەی لەو گۆڕانکارییانە هەبووە کە ئانچێلۆتی لە یارییە یەکلاییکەرەوەکاندا کردوونی، بە بڕوای ئەوان ئەو گۆڕانکارییانە هۆکارێکی سەرەکی بوون بۆ لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی یاری و دواجار کرانەدەرەوەی بەرازیل.

 لە بەرامبەردا، کارلۆ لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی فیدراسیۆن، پاساوی خۆی خستووەتەڕوو و رایگەیاندووە کە ئامانجی لەو گۆڕانکارییانەدا زیادکردنی وزە و قووڵایی بووە لە هێڵی هێرشبەریدا، بەتایبەتی بە بەکارهێنانی ئەستێرەی وەکوو نێیمار و ئێندریک بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ئەنجامەکەدا بکات.

 سەرەڕای ناڕەزاییەکان، فیدراسیۆنی بەرازیل دەیەوێت پڕۆژەیەکی درێژخایەن لەگەڵ ئانچێلۆتی جێبەجێ بکات. ئێستا گرێبەستەکەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە تاوەکوو 2030 درێژەی هەیە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە بەرازیل نایەوێت تووشی گۆڕانکارییەکی لەناکاو ببێت و دەیەوێت بە سەرکردایەتی کارلۆ، تیپێکی تۆکمە بۆ مۆندیالی داهاتوو دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button