ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینمۆندیالی 2026

ئێستا؛ بەڕازیل چارەنووسی کارلۆ ئانچێلۆتی یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی دەدات.

فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل و کارلۆ ئانچێلۆتی بڕیاریانداوە رێز لە گرێبەستی نێوانیان بگرن و ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی دوورخرانخرێتەوە و لەگەڵ سامبا بەردەوام دەبێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل متمانەی بە راهێنەرە ئیتاڵییەکە بەخشیووەتەوە و ئانچێلۆتی دەیەوێت بەڕازیل بۆ کۆپا ئەمریکای داهاتوو ئامادە بکات.

هەڵبژاردەی بەڕازیل لە قۆناخی 16ـی جامی جیهانی 2026 لەسەر دەستی نەرویج دوورخرایەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی بەهۆی ئەو شکستە سەختە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە و بەشێک لە ئەفسانەکانی بەڕازیل، لەنێویاندا رۆناڵدۆ نازاریۆ، بڕوایان وایە ئانچێلۆتی هۆکاری سەرەکی شکستەکە بووە.

ئەو راهێنەرە 67 ساڵانییە لە هاوینی 2025 ریال مەدریدی جێهێشت و پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیلی وەرگرت، ئەمساڵیش گرێبەستەکەی لەگەڵ سامبا تاوەکوو هاوینی 2030 نوێکردەوە.

ئانچێلۆتی لە 17 یاریی سەرپەرشتی بەڕازیلی کردووە، 10 یاریی بردووەتەوە، سێ یاری یەکسانبووە و چوار یاری دۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button