ڤینیسیۆس: هالاند هەلی زۆری ناوێت بۆ گۆڵکردن

یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر دوای دۆرانەکەشیان بەرامبەر نەرویج، بەردەوامە لە ستایشی رکابەرە ئەورووپیەکانی سامبا.
شەوی رابردوو نەرویج بە سەرکردایەتی هالاند 2-1 لە قۆناخی 16ی مۆندیالی 2026 ڤینیسیۆس و هاوتیمەکانیان کردەدەرەوەی پاڵەوانێتیەکە.
یەکێک لەو دیمەنانەی کە هەرزوو چاوی میدیای کەوتەسەر، هەڵوێستێکی پڕ لە گیانی وەرزشی ڤینی بوو بەرامبەر هالاند کە هێرشبەرە نەرویجیەکە خاوەنی هەردوو گۆڵەکەی وڵاتەکەی بوو.
لە لێدوانی میدیاییدا دوای یارییەکە، هالاند سەرقاڵی وەڵامدانەوەی پرسیاری راگەیاندنکاران بوو، لەو ساتەدا ڤینسیسیۆس رپشت بۆ لای و باوەشی پێداکرد و پیرۆزبایی لێکرد.
هێرشبەرەکەی سامبا بەوەشەوە نەوەستا، لە وەسفی هالانددا وتی
هالاند هەر زۆر نایابە. ئەو پێویستی بە هەلی زۆر نییە بۆ گۆڵ تۆمارکردن، یەک دەرفەتی بۆ رەخسا گۆڵی کر، پاشان خۆی دەرفەتی بۆ خۆی دروستکردەوە و جارێکیتر گۆڵی تۆمارکردەوە.
ڤیدیۆی گۆڵی یەکەمی هالاند:
ڤیدیۆی گۆڵی دووەمی هالاند:
هێرشبەرەکەی مانچێستەر سیتی تا ئێستا خاوەنی 7 گۆڵە لە پاڵەوانێتیەکەدا و یاریی داهاتووشیان لە چارەکی کۆتایی بەرامبەر ئینگلتەرایە.



