بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ گازی باکوور گرێبەستی سێ یاریزانی دیکەی نوێکردەوە

یاریگا-
بەفەرمی یانەی گازی باکوور گرێبەستی سێ یاریزانی دیکەی نوێکردەوە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ تۆپی پێی.
یانەی گازی باکوور گرێبەستی هەریەکە لە یاریزانان عەبدولموهەیمن عەبدوڵڵا و عەبدولرەحمان محەمەد و محەمەد فراس نوێکردەوە.
عەبدولرەحمان محەمەد تەمەن 22 ساڵ لە هێڵی هێرشبەر یاری دەکات و وەرزی رابردوو دوو گۆڵی تۆمارکرد.
یاریزان محەمەد فراس لە هێڵی ناوەراست یاری دەکات.
عەبدولموهەیمن عەبدوڵڵا لە هێڵی بەرگری باڵی راست یاری دەکات و بۆ چوارەم وەرز لەسەر یەکدی گرێبەستەکەی لەگەڵ گازی باکوور نوێکردووە و وەرزی رابردوو سێ گۆڵی تۆمارکرد.



