عێراق

یاریزانێکی مۆندیال پەیوەندی بە قوە جەوییەوە کرد

بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمسا یاریی کردووه

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی هەڵبژاردەی ئەردەن پەیوەندی بە قوە جەوییە کرد و لە مۆندیالیش بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمسا یاریی کردووە.

سەعد ئەلروسان، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەردەن و یانەی حوسێن ئەربەدی ئەردەنی بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی قوە جەوییەوە کرد، یاریزانەکە لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەردەن بەشداری مۆندیالی 2026ـی کرد، لە یاریی بەرامبەر نەمسا کە ئەردەن 3 _ 1 شکستی هێنا، یاریزانەکە بۆ ماوەی 15 خولەک بەشداری یارییەکەی کرد.

ئەلروسان تەمەنی 29 ساڵە، پێشووتریش بۆ یانەکانی حوسێن ئەربەد، مەعان لەگەڵ بەقعە لە ئەردەن یاریی کردووە، یەکەم گرێبەستی پیشەگەریە یاریزانەکە واژۆی لەسەر دەکات، جەوییە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە و وەرزی داهاتوو بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button