عێراق

شوڕتە دەیەوێت میمی بگەڕێنێتەوە یانەکەی

لەسەر زۆربەی خاڵەکانی گرێبەستەکە رێککەوتوون

Yariga App

یاریگا –

شوڕتە دەیەوێت میمی بگەڕێنێتەوە یانەکە و لەسەر زۆربەی خاڵەکانی گرێبەستی نێوانیشیان رێککەوتوون.

کارگێڕی شوڕتە قۆناخێکی باشیان بڕیوە لە رازیکردنی موهەند عەلی ناسراو بە میمی یاریزانی هەڵبژاردەی عێڕاق و دبا ئەلفەجیرەی ئیماڕاتی، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوولا لەسەر زۆربەی بڕگەکانی گرێبەستی نێوانیان رێککەوتوون و لە کاتێکی نزیکدا گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ شوڕتە رادەگەیەنرێت.

میمی وەرزی رابردوو بۆ یانەی دبا ئەلفەجیرەی ئیماڕاتی یاریی دەکرد، یاریزانە 26 ساڵانەکە پێشووتر بۆ یانەکانی کارەبا، نەفت، دوحێلی قەتەڕی، پۆرتیمۆنێنسی پۆرتوگالی، سیلیەی قەتەڕی، ئاریس تسالۆنیکای یۆنانی و وەرزی 2023 _ 2024یش بۆ شوڕتە یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button