عێراق

شوڕتە یاریزانێکی هەڵبژاردەی ڤەنزوێلای گواستەوە ریزەکانی

لە خولی هۆڵەندیش یاریی کردووە

Yariga App

یاریگا –

بە هێنانی یاریزانێکی دڵی بەرگری هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا، شوڕتە بەرگری تیپەکەی بەهێزتر دەکات.

یانەی شوڕتە سەرکەوتووبوو لە گواستنەوەی رۆبین رامیرێز، یاریزانی بە رەگەز ڤەنزوێلی کە لە دڵی بەرگری یاریی دەکات، یاریزنەکە تەمەنی 31 ساڵە و چەند یارییەکی نێودەوڵەتیشی لەگەڵ هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا کردووە.

رامیرێز پێشووتر لە ڤەنزوێلا یاریی بۆ  یانەکانی، موناگاس، بانانتس، یونفیا، دیپۆرتیفۆ لاگوێرا، کارابوبو لەگەڵ کاراکاس کردووە، لە ئەوڕوپاش یاریی بۆ یانەی فۆرتۆنا سیتاردی هۆڵەندی کردووە، لە پۆلیڤیاش یاریی بۆ یانەی بۆلیڤار کردووە.

هەرچەندە تا ئێستا شوڕتە بە فەرمی راهێنەری بۆ تیپەکەی دیاریی نەکردووە، بەڵام تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ  دێیگۆ هێرناندێزی کۆڵۆمبی، کریستیان بارکۆی ئەرژەنتینی لەگەڵ فیدلیس کوکوی نایجیری واژۆ کردووە.

وەرزی رابردوو شوڕتە پلەی دووەمی لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەدەستهێنا، بۆیە لە وەرزی داهاتوو یانەکە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای دوو دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button