گرنگترینمۆندیالی 2026

فەرمی؛ مۆندیال بۆ ئەستێرەیەکی ئینگلتەرا کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو ئینگلتەرا بە بردنەوەی 3-2 لە مەکسیک لە قۆناخی 316ی مۆندیالی 2032 خۆی گەیاندە چارەکی کۆتایی. بەڵام جۆردن هێندرسنی لەدەستدا.

ئەستێرە بەئەزموونەکەی هێڵی ناوەراستی ئینگلیزیەکان ئەگەرچی بەشداریی لەو یارییە دراماتیکیەدا نەکرد، بەڵام لە ئاهەنگگێڕانی دوای بردنەوەکە لەسەر تابلۆیەکی ریکلامەکانی نێو یاریگاکەدا کەوتەخوارەوە و مەچەکی تووشی پێکانی سەخت هات.

دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە؛ جۆردن هێندرسن لە کاتی ئاهەنگگێڕان تووشی پێکانێ سەخت دەبێت

دوایین پەرەسەندنەکان بۆ دۆخی ‌هێندەرسن ئەوەیە کە ناوبراو بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە لە مەکسیک دەمێنێتەوە و نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەوەش مۆندیالەکە بۆ جۆردن کۆتایی دێت.

هێندەرسن تەمەنی گەیشتووەتە 36 ساڵ، تا ئێستا لەم مۆندیالەدا تەنها لە قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر پەناما لەلایەن تۆماس توخێلەوە بەشداریپێکرا ئەویش لە خولەکی 84. بانگهێشتکردنەوەی یاریزانەکە لەلایەن راهێنەرە ئەڵمانیەکەوە بۆ زیاتر سوودوەرگرتنبوو لە کەسایەتی جۆردن بەهۆی ئەزموونە زۆرەکانیەوە لە ژووری جلگۆڕین.

بابەتی زیاتر

Back to top button