پریڤیوی یاریی ئەمریكا V بەلجیكا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریكا و بەلجیكا رووبەڕوودەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی سێشەممە كاتژمێر 03:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریكا و بەلجیكا لە یاریگای سێنچری فیڵد لە سیاتڵ ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی ئەمریكا لە قۆناخی 32 رووبەڕووی بۆسنیا بوویەوە و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە.
هەڵبژاردەی بەلجیكا لە قۆناخی 32 رووبەڕووی سێنیگال بوویەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی لێبردەوە.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئەمریكا و بەلجیكا رووبەڕووی براوەی نێوان پۆرتوگال و ئیسپانیا ببێتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئەمریكا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی بەلجیكا دەبێتەوە.
بەلجیكا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئەمریكا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەمریكا
فرێس
فریمان، ریچاردس، ریام
دێست، مەككینی، ئادەمس، تیلمان، رۆبنسن
باڵۆگەن، پولیسیچ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەلجیكا
كۆرتوا
كوپێر، تایات، میچێل، كاستانیا
راسكن، تێلیمانس
ترۆسارد، دی برۆین، دۆكو
لوكاكو



