گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی پۆرتوگال V ئیسپانیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و ئیسپانیا رووبەڕوودەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و ئیسپانیا لە یاریگای AT&T لە ئارلینگتن ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە قۆناخی 32 رووبەڕووی كرواتیا بوویەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی لێبردەوە.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناخی 32 رووبەڕووی نەمسا بوویەوە و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە.

هەردوو هەڵبژاردە لە مێژوودا 41 جار رووبەڕووبوونەتەوە 18 جار ئیسپانیا براوە بووە، 7 جار پۆرتوگال و 16 یاریی یەكسان بوون.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان پۆرتوگال و ئیسپانیا رووبەڕووی براوەی نێوان ئەمریكا و بەلجیكا ببێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

پۆرتوگال بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.

ئیسپانیا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی پۆرتوگال دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال

كۆستا

كانسێلۆ، دیاس، ڤیێگا، مێندێش

ڤیتینیا، نێڤێش

كۆنسێساو، برۆنۆ فێرناندێش، لیاو

كریستیانۆ رۆناڵدۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا

سیمۆن

پۆرۆ، كوبارسی، لاپۆرت، كوكورێیا

پێدری، رۆدری

یامال، ئۆلمۆ، بایێنا

ئۆیارزابال

بابەتی زیاتر

Back to top button