ئیسپانیاگرنگترین

نرخێكی خەیاڵی؛ ریال مەدرید نرخی یاریزانێكی دیارییدەكات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدریدی ئیسپانی نرخی ئۆرێلیەن چوامینی ناوەڕاستكاری فەڕەنسی یانەكەی دەستنیشاندەكات.

چوامینی لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی مۆناكۆی فەڕەنسیەوە بە بەهای  80 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و تاوەكوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ریال مەدرید نرخی ئۆرێلیەن چوامینی بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیارییكردووە.

یانە شاهانەكە نایەوێت بە كەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ناوەڕاستكارە فەڕەنسیەكەی ببێت.

مانچێستەر یونایتد چووەتە گفتوگۆی گواستنەوەی ئۆرێلیەن چوامینی و دەیەوێت بیگوازێتەوە.

وەرزی رابردوو چوامینی بەشداری 49 یاریی كرد و توانی دوو گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button