ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئیراولا بووە راهێنەری لیڤەرپوول

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول بەشێوەیەکی فەرمی ئاندۆنی ئیراولای وەک راهێنەری نوێی یانەکە ناساند.

دوای دوورخستنەوەی ئارنە سڵۆت لە چەند رۆژی رابردوودا، کارگێڕی یانەکە هەرزوو کەوتنە گفتوگۆ لەگەڵ ئیراولای راهێنەری پێشووی بۆرنمۆس.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی رێدز، راهێنەرە ئیسپانیەکە بۆ وەرزی 2026-2027 لەگەڵ یانەکەیاندا دەبێت.

لە یەکەم لێدوانیدا، ئاندۆنی وتی

پێموایە راهێنەرایەتیکردنی لیڤەرپوول دەرفەتی ئەوەم دەداتێ راهێنەرایەتی یاریزانە ئاستبەرزەکان بکەم، یاریزانە ئاست بەرزەکانیش دەرفەتی ئەوەت دەدەنێ بۆ نازناوەکان بجەنگیت.

بۆ بردنەوەی نازناوەکانیش، بەراستی کاتێک لە شوێنێک دەستبەکار دەبیت ناتوانیت بەڵێنی هەمووشتێک بدەیت. بەڵام راستیشە کە تێدەگەم من لە کوێوە هاتووم و چیم لێ چاوەڕواندەکرێت. من ئامادەم بۆ ئەم ئاڵنگارییە.

 

ئیراولا هاوینی 2023 رایۆ ڤاییکانۆی جێهێشت و پەیوەندی بە بۆرنمۆس کرد. توانی جێپەنجەی خۆی بەو یانە ئینگلیزیەوە جێبهێڵێت و بۆ یەکەمین جار لەوەتەی درووستبوونیانەوە یانەکە بگەیەنێتە پاڵەوانێتیەکی ئەوروپا کاتێک وەرزی رابردوو پلەی شەشەمی لە پرێمەرلیگ بەدەستهێنا و بلیتی یۆرۆپالیگی بۆ بردنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button