
یاریگا –
بارسێلۆنا لە ئێستاوە پلانەکانیان بە کرداری دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەکانی هاوین و ئەستێرەیەکیان لە هەرێمی باسک دەوێ.
تیمەکەی هانزی فلیک ئەم وەرزەش نەیتوانی خواستە ئەوروپیەکەیان بهێننەدی و هەر لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەسەردەستی ئاتلێتیکۆ مەدرید کراندەرەوە. رەخنەکانیش لەسەر راهێنەرە ئەڵمانییەکە بەزۆری لەسەر هێڵی بەرگریی و هەڵەی بەرگریکاران بوو. هەربۆیە چاویان لە گرێبەستێکی بەرچاوە بۆ ئەو پێگەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سپۆرت، دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا لەگەڵ بریکاری جۆن مارتنی یاریزانی ریال سۆسیداد کۆبووەتەوە.
مارتن تازە تەمەنی بووەتە 20 ساڵ و کارگێڕی بلاوگرانا بە ئاستی سەرسامن.
سەرچاوەکە نووسیویەتی بارسێلۆنا لە ئێستاوە خۆی بۆ سیناریۆی شکستهێنانیان لە گواستنەوەی ئالیساندرۆ باستۆنی ئامادەدەکەن. جۆن یەکێکە لە بژاردە سەرەکییەکانی یانە کەتەلۆنییەکە.
🔴Noticia SPORT
💣¡Cumbre de Deco con el agente de Jon Martín!
✍️@monfortcarlos https://t.co/VxinDZMjNK
— Diario SPORT (@sport) April 23, 2026
مارتن کە لە دڵی بەرگریی یاریی دەکات، رۆڵێکی گەورە و کاریگەری بینی لە بردنەوەی نازناوی جامی شای ئیسپانیا لەگەڵ یانە باسکیەکەی بەتایبەت لە فیناڵی جامەکە کاتێ توانیان لە ئاتلێتیکۆ مەدریدیان ببەنەوە.



