دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئەیسی میلان هێرشبەرێک دەگوازێتەوە و ریال مەدرید هێڵی بەرگری تۆکمە دەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و ئیبراهیما کۆناتێ پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات – فابریزۆ رۆمانۆ
ئەیسی میلان کڕیاری یەکەمی کریسێنسیۆ سمەرڤیڵ، هێرشبەری وێستامە و تۆتنهام و ئاستۆن ڤێلاش گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن – تیم تۆک
ریال مەدرید بڕگەی شکاندنی گرێبەستی دێنزێڵ دومفریس، بەرگریکاری ئینتەر میلانی بە بڕی 17.3 ملیۆن پاوەند چالاککرد و بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بووەتە یاریزانی مێرێنگی – سکای سپۆرتس
نیوکاسڵ یونایتد ئۆفەرێکی بە بەهای 20 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی زادۆک یۆهانا، هێرشبەری ئایک ستۆکهۆڵم پێشکەشکردووە – ئێکسپرێسیان
ئاتلێتیکۆ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی تیجانی رێندڕیس چڕکردووەتەوە – فیچاخێس
کێران مەککێنا و تۆماس فڕانک بەربژێرن بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی فولهام، مارکۆس سیلڤای راهێنەری فولهام پەیوەندی بە بێنفیکا کردووە – تۆک سپۆرت
مانچێستەر یونایتد پەلە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی بڕونۆ فێرناندێش ناکات، چونکە یاریزانەکە یانەکەی دڵنیا کردووەتەوە دەیەوێت تاوەکوو ماوەیەکی درێژخایەن لە ئۆڵدترافۆرد بمێنێتەوە – میرەر
ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەگەر دەستبەرداری خولیان ئالڤارێز ببێت ئەوا گرێبەست لەگەڵ مەیسن گرینوود واژۆ دەکات — فیچاخێس
رۆمای ئیتاڵیش گرنگی بە گواستنەوەی مەیسن گرینوود دەدات – تیم تۆک
ئێڤەرتن هەوڵی گواستنەوەی گابڕیێل خێسوس، هێرشبەری ئارسیناڵ دەدات، بەڵام داوای لە گەنەرز کردووە نرخەکەی بۆ 20 ملیۆن پاوەند کەمبکاتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
پاریس سانجێرمان بۆ دەستبەرداربوون لە راندڵ کۆلۆ موانی، داوای 30 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوس دەکات – لاگازێتا دیلۆ سپۆرت



