ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یەكلاییكردەوە

هەموو شتێک كۆتاییهات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی ئیبراهیما كۆناتێ بەرگریكاری فەڕەنسی نزیكە.

كۆناتێ لە چەند رۆژی رابردوودا لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی لیڤەرپوول راگەیاند.

كەمێک پێش ئێستا کەمپەینی هەڵبژاردنی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ سەرۆکایەتی یانەی ریال مەدرید رایگەیاند، کە جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی دەگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتیكردنی یانەکە ئەگەر پێرێز پۆستەکەی بەدەست بهێنێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ریال مەدرید واژۆی کۆناتێ، بەرگریکاری فەرەنسی بەدەستهێنا و بۆ ماوەی چوار ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە کرد.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ دێنزێڵ دومفریس، بەرگریکاری هۆڵەندی واژۆ کردووە و هەردوو گرێبەستەکە بە سەرپەرشتی فلۆرێنتینۆ پێرێز کراون.

بریارە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی یانەکە کە لە 7ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن، هەردوو گرێبەستەکە بەفەرمی رابگەیەندرێن.

دوای دوو وەرزی بێ نازناو فلۆرینتینۆ پێرێز دەیەوێت شۆڕشێكی نوێ رابگەیەنێت و چەند ئەستێرەیەک بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button