ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شۆڕشی مەدرید؛ مۆرینیۆ شەش یاریزانی ریال مەدریدی خستووەتە لیستی رەشەوە

لە پلانەكانیدا نین

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی كە بە رێژەیەكی زۆر لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدرید نزیكە پلانێكی نوێ وتوند بۆ داهاتووی یانەكە دادەنێت.

مۆرینیۆ لە ساڵی 2010 تاوەكوو 2013 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدریدی وەرگرتووە و فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت بۆ جاری دووەم بیكاتەوە بە راهێنەری یانەكە.

گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس رامۆن ئالڤارێز لە رادیۆی ماركا، جۆزێ مۆرینیۆ ئیدارەی ریال مەدریدی ئاگادار كردووەتەوە بۆ وەرزی نوێ نایەوێت شەش یاریزان لە پێكهاتەكەیدا بێت و ئەوان لە پلانەكانیدا نین.

یاریزانەكان بریتین لە

  • كاماڤینگا
  • رۆدریگۆ
  • ماستانتونۆ
  • فران گارسیا
  • راوول ئەسێنسیۆ
  • دانی سێبایۆس

هەروەها بە گوێرەی هەمان سەرچاوە مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی ریكاردۆ كالافیۆری بەرگریكاری ئیتاڵی یانەی ئارسیناڵ و ماتیۆس فێرناندێس ناوەڕاستكاری پۆرتوگالی یانەی وێستهام دەكات.

بە گوێرەی زۆربەی سەرچاوەكان ریال مەدرید تاوەكوو ئێستا گواستنەوەی ئیبراهیما كۆناتێ بەرگریكاری لیڤەرپوول و دێنزێل دومفرێس بەرگریكاری ئینتەر میلانی یەكلاییكردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button