عێراقکوردستانگرنگترین

نەورۆز بازاڕی گواستنەوە ده‌هه‌ژێنێت؛ ئەستێرەیه‌كی هەولێر و ته‌ڵه‌به‌ ده‌گوازێته‌وه‌

سێ گرێبه‌ستی یه‌كلاكردووته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەورۆزی نوێنەری سلێمانی له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، دوای ئەوەی وەرزی رابردووی لە پلەی هەشتەمدا کۆتایی پێهێنا، ئێستا هەڵمەتێکی گەورەی گۆڕانکاری لە ریزەکانی تیپەکە دەستپێکردووە. کارگێڕی یانەکە دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ بە پێکهاتەیەکی تۆکمەتر و جیاوازترەوە بێتە ناو کێبڕکێکان.

مامادۆ دیارا بەرەو سلێمانی و مسوڤا لە ڕێگەیە

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی نەورۆز لەگەڵ مامادۆ دیارا، یاریزانی یانەی هەولێر گەیشتووەتە رێککەوتنی تەواو. سەرجەم کارەکان کۆتاییان هاتووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکە ماوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە درێسی نەورۆز بپۆشێت.

هەر لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەریدا، نەورۆز تەنیا هەنگاوێکی کەم لە گواستنەوەی سیمۆن مسوڤا، هێرشبەری ناسراوی یانەی تەڵەبە دووره‌، کە بڕیارە ببێتە یەکێک لە ناوە دیارەکانی وەرزی داهاتووی یانەکە.

هه‌روه‌ها یانه‌كه‌ گرێبه‌ستی حوسێن تاریقی به‌رگریكاری یانه‌ی غه‌رافی ته‌واو كردووه‌، ئه‌ویش ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه‌.

گۆڕانکاری لە یاریزانە بیانییەکان

یانه‌كه‌ ده‌ستبه‌ردرای جۆشوا ئەکپودجێ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز له‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووته‌ رێكه‌وتن، لە بەرامبەردا، یانەکە توانی سەرکەوتوو بێت لە هێشتنەوەی بەرگریکارە سربییەکەی، ئۆگنیێن مرسیچ، گرێبەستەکەی نوێ ده‌كاته‌وه‌.

له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مارادۆنا، هێشتا بابه‌تی ئه‌م یاریزانه‌ به‌ ته‌واوی یه‌كلانه‌بووته‌وه‌ ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی 50% و گفتوگۆكان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌.

نەورۆز کە وەرزی رابردوو ئاستێکی مامناوەندی پێشکەش کرد، ئێستا بەم گواستنەوەیە خێرایانە پەیامێکی روون بۆ رکابەرەکانی دەنێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button