ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زانیاری نوێ؛ مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی بەرگریكارێک دەكات

ناوێكی نوێ

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی كە بە رێژەیەكی زۆر لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید نزیكە داوای ناوێكی نوێی لە كارگێری یانە شاهانەكە كردووە.

مۆرینیۆ لە ساڵی 2010 تاوەكوو 2013 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدریدی وەرگرتووە و فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت بۆ جاری دووەم بیكاتەوە بە راهێنەری یانەكە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس رامۆن ئالڤارێز لە رادیۆی ماركا، مۆرینیۆ داوای لە ریال مەدرید كردووە تاوتوێی بژاردەی گواستنەوەی ریكاردۆ كالافیۆری بەرگریكاری ئیتاڵی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بكەن.

جۆزێ بڕوای وایە بەرگریكارە ئیتاڵییەكە دەتوانێت وەكوو بەرگریكاری ناوەڕاست لە دڵی بەرگری و هەروەها وەكوو بەرگریكاری باڵی چەپ یاریی بكات.

بە گوێرەی زۆربەی سەرچاوەكان ریال مەدرید تاوەكوو ئێستا گواستنەوەی ئیبراهیما كۆناتێ بەرگریكاری لیڤەرپوول و دێنزێل دومفرێس بەرگریكاری ئینتەر میلانی یەكلاییكردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button