ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەک خولی ئیتاڵی جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتەکان زۆر بەخێرایی روویاندا و ئەستێرەیەکی یوڤێنتوس یانەکە جێدەهێڵێت.

تەنها دوای کاتژمیرێک لە زانیارییەکانی جیانلوکا دی مارزیۆ کە رایگەیاند گفتوگۆی نێوان دوسان ڤلاهۆڤیچ و یوڤێنتوس شکستی هێناوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان، ئێستا بەفەرمی خانمە پیرەکە رۆشتنی هێرشبەرە سڕبیەکەی دووپاتکردەوە.

رۆشتنی ئەستێرەیەکی یوڤێنتوس ئاشکرادەکرێت

بەگوێرەی لێدوانێک لە جیۆرجیۆ کیلینی بەڕێوەبەری یۆڤی، دوسان نەک هەر خانمە پیرەکە، بەڵکوو خولی ئیتاڵیش جێدەهێڵێت.

کیلینی کە فابریزۆ رۆمانۆ لێدوانەکەی بڵاوکردووەتەوە، وتی

بەداخەوە، من دەمویست دوسان بمێنێتەوە چونکە گرنگی بە یانەکەمان دەدات… بەڵام ئەو مووچەی بەرزتری دەوێت. ئێمەش بەم دۆخی مووچانەی ئێستاوە، چیدیکە لە ئیتاڵیا نامێنێتەوە.

 

بەوەش ڤلاهۆڤیش لەم هاوینە وەک یاریزانی ئازاد بەردەستە بۆ هەر یانەیەک بیەوێت بیگوازێتەوە.

Back to top button