عێراقکوردستان

تەڵەبە هەولێری بێ هیوا کرد و گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ کردەوە

بەشداری مۆندیالی 2026ـی کردووە

Yariga App

یاریگا –

تەڵەبە  هەولێری بێ هیوا کرد و گرێبەستی هێرشبەرێکی مۆندیالی 2026ـی نوێ کردەوە.

بە فەرمی یانەی تەڵەبە گرێبەستی عەلی یوسف، هێرشبەری هەڵبژاردەی عێڕاقی نوێ کردەوە، دوای ئەوەی چەندین یانە کێبڕکێی گواستنەوەی هێرشبەرەکەیان دەکرد لە نێویاندا یانەی هەولێر بە چڕی کاری دەکرد بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە، بەڵام یانەی تەڵەبە بە فەرمی رایگەیاند کە عەلی یوسف وەرزی داهاتووش لە ریزی یانەکە دەمێنێتەوە.

عەلی یوسف، تەمەنی 30 ساڵە و وەرزی رابردوو تەنیا سێ گۆڵی تۆمار کردبوو لەگەڵ یانەکە،  لەگەڵ هەڵبژاردەی عێڕاقیش بەشداری مۆندیالی 2026ـی کرد، پێشووتریش بۆ یانەکانی زەوڕا، سەنعت نەفتی ئێرانی، شوڕتە لەگەڵ قوە جەوییە یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button