جیهانگرنگترین

بەرپرسێکی باڵای تۆپی پێ: ئینفانتینۆ تۆپی پێ وێرانکرد، کاتی هەڵوێستی لە دژی

Yariga App

یاریگا –

تادێت فشارەکان لەسەر جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا” تەشەنەدەکات و ئەم جارە بەرپرسێکی باڵای تۆپی پێی راشکاوانە هاتەدەنگ.

ئینفانتینۆ کە ساڵی 2016 پۆستی سەرۆکایەتی رێکخراوەکەی وەرگرت، لە چەندین قۆناخی جیاوازدا کەوتووەتەبەر رەخنەی توند کە تۆمەتەکانی سەری زیاتر خۆیان لە گەندەڵی و بێلایەنبوونی لە بۆنە وەرزشیەکاندا دەبینیەوە. بەڵام لە مۆندیالی 2026 کە بە پاڵەوانبوونی ئیسپانیا کۆتایی هات بەسەر ئەرجەنتین، بەدرێژایی پاڵەوانێتیەکە ئینفانتینۆ لەژێر هێرشی تونددا بوو. ئاستی هێرشەکان کاتێک بەیەکجاریی تەقینەوە کە لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا چاوپۆشی کرا لە فاوڵێکی توندی لیۆنێل مێسی و لەدژی یاریزانێکی جەزائیری کەبەبێ هیچ کارتێک بۆ کاپتنەکەی تانگۆ، حاڵەتەکە بەڕێکرا. دواتر سڕینەوەی کارتە سوورەکەی فۆلارین باڵۆگەن، هێندەیتر بەنزینی بە ئاگرەکەدا کرد و تا لە رووداوەکانی قۆناخی 16 بەتایبەت لە یاریی نێوان ئەرجەنتین و میسڕ، دەنگە ناڕازیەکان بە ئاشکرا و راشکاوانە ئینفانتینۆ و رێکخراوەکەیان خستەژێر رەخنە و تۆمەتی توندەوە کاتێک ئەرجەنتین توانی لە 11 خولەکی کۆتایی یارییەکەدا بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ ریمۆنتادا بەسەر میسڕیەکاندا بکات و یارییەکە ببەنەوە. هێشتاش یەکێتیەکە سوورە لەسەر ئەوەی بۆ وەشانی داهاتوو ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان لە 48 تیمەوە بکرێتە 64 تیم. کە ئەوەش دیسان هۆکارێکی دیکەی رخنەکانە لەو سەرۆکە.

سویسریەکان لەدژی فیفا و ئینفانتینۆ رژانەسەر شەقامەکان

ئێستا کە کەمتر لە هەشت مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فیفا کە ساڵی داهاتوو لە مەغریب بەڕێوەدەچێت، خافیێر تیباسی سەرۆکی لالیگا زۆر بەتوندی هاتەسەر هێڵ و وێنەی ناڕەزایەتی شەقامی وەرزشی لەدژی سەرۆکە ئیتاڵی-سویسریەکە گواستەوە کە بە وێرانکردنی کەرتی تۆپی پێی وەسفکرد و هاوکات داوای کرد دەست لەکار بکێشێتەوە. لە چاوپێکەوتنێکیدا کە لەگەڵ رۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت ئەنجامی داوە و میدیاکانیش بڵاویانکردووەتەوە؛ تیباس  وتی

هیچ بەربژێرێکی دژبەر نییە. کەس نایەوێت خۆی بۆ دۆڕاندن بەربژێر بکات. چونکە ئەمە “فیفا” سیستمە، کۆی سیستمەکەش لە رەگەوە نەخۆشە.

ماوەی ئەم چەند رۆژە لە ئەمریکا، گوێم لە خەڵکێکی زۆربوو لە دژی ئینفانتینۆ کە ناڕازیبوون لەوەی ئەو دەیکات. ئەوانیش هەر قسە دەکەن و کردار نانوێنن.

نازانم گەر ئەو بێدەنگیە خراپتر نەبێت لە هاوبەشی کارە خراپەکانی ئینفانتینۆ، چونکە ئەوانەی کە بێدەنگن، زۆر باش ئاگەداری ئەو زیانەن کە تۆپی پێ پێوەی دەناڵێنێت.

 

لە چەند رۆژی رابردوودا ناوی ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سانجێرمان وەک بەربژێرێکی بەهێز پێشنیازکرابوو، بەڵام دواتر هەر دڵناییەیەک لەو بارەیەوە رەتکرایەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button