
یاریگا –
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کرد.
سێ شەممە ( 21ـی ئابی 2026 ) یونس مەحموود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە بارەگای خولی ئەستێرەکانی عێڕاق پێشوازی لە سەلاحەدین سیامەند، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
کۆبوونەوەکە دەربارەی رەوش و دۆخی ئێستای تۆپی پێی عێڕاق و کوردستان و ناوچەکە بوو، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گەشبینی خۆی بۆ ئایندەی تۆپی پێ لە عێڕاق دەربڕی و هیوای خواست هەماهەنگی تەواو بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە نێوان هەردوولا بەردەوام بێت.
لەلایەن خۆشیەوە یونس مەحموود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق ئاماژەی بەوەدا کە درووستکردنی پردی هاوکاری لە نێوان عێڕاق و کوردستاندا خزمەت بە گەشەپێدانی ئاستی تەکنیکی و کارگێڕی یانەکان دەکات، بەڵێنیشی دا ئەوەی لە توانایان بێت هەماهەنگ و هاوکار دەبن لەگەڵ کوردستان و دەرگای عێڕاق هەمیشە واڵا بێت بۆ بەهرەمەندەکانی کوردستان تاوەکو ئاستیان بەرەو پێشتر بچێت.



