کوردستان

کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی پلە دووی کوردستان دیاریکرا

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی پلە دووی کوردستانیشی دیاریکرد.

شەممە ( 11ـی تەمووزی 2026 ) بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، لە کۆبوونەوەکە بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی پلە دووی کوردستان درا.

رۆژی 20ـی ئابی 2026 بە بەشداری 24 یانە خولی پلە دووی کوردستان دەست پێدەکات، بڕیار بوو لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری رابردوو یارییەکان بکرێت، بەڵام بە هۆی بارودۆخی نەخوازراوی هەرێمی کوردستان کاتی دەستپێکردنی خولەکە دواخرا.

هەر لەم کۆبوونەوەیە بڕیاردرا 6ـی ئابی 2026 خولی هەڵبژاردەی دێرینەکانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button