گرنگترینمۆندیالی 2026

بەپەلە؛ ئەستێرەیەکی مۆندیالی 2026 گیانی لەدەستدا

Yariga App

یاریگا –

جەیدن ئادامس، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور گیانی لەدەستدا.

یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئەفریقای باشوور بەفەرمی رایگەیاند، جەیدن ئادامس، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور لە تەمەنی 25 ساڵی گیانی لەدەستداوە.

جەیدن ئادامس یاریی بۆ یانەی مامیلۆدی سەنداونس دەکرد، یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی ئەفریقای باشوور و لە مۆندیالی 2026 بەشداریی سێ یاریی هەڵبژاردەکەی کرد.

جەیدن ئادامس رۆژێک پێش رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی چیک، داپیرەی لەدەستدا، بەڵام سەرەڕای ئەو خەمە گەورە بڕیاریدا لەپێناو وڵاتەکەی یاریی بکات و بەهۆی ئەو هەڵوێستەی ستایشێکی زۆر کرا.

تاوەکوو ئێستا بەفەرمی هۆکاری مردنی جەیدن ئادامس ئاشکرا نەکراوە، تەنیا هەفتەیەک دوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی گیانی لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button