گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی نەرویج V ئینگلتەرا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لەكۆتا رۆژی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی هەردوو هەڵبژاردەی نەرویج و ئینگلتەرا رووبەڕوودەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 00:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی نەرویج و ئینگلتەرا لەیاریگای هارد رۆک لە مەیامی ئەمریكا رووبەڕووببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی نەرویج لە قۆناخی 32 بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە كۆتدیڤواری بردەوە و لە قۆناخی شازدەش بە هەمان ئەنجام لە بەڕازیلی بردەوە.

لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە قۆناخی 32 بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە كۆنگۆی دیموكراتی بردەوە و لە قۆناخی شازدەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە مەكسیكی بردەوە.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئینگلتەرا و نەرویج لە قۆناخی پێشكۆتایی رووبەڕووی براوەی نێوان ئەرجەنتین و سویسرا ببێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

نەرویج بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

ئینگلتەرا بە بێ كوانسا و هێندێرسن رووبەڕووی نەرویج دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەرویج

نیلاند

رایرسن، ئایەر، هیگام، فۆڵف

ئۆدیگارد، بێرگی، بێرگ

سۆرلۆت، هالاند، نوسا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینگلتەرا

پیكفۆرد

كۆنسا، ستۆنس، گێی، ئۆرایلی

ئەندێرسن، رایس

ساكا، بێڵینگهام، گۆردن

هاری كەین

بابەتی زیاتر

Back to top button