گرنگترینمۆندیالی 2026

پێكانی هەیە؟ پاژنەی پێی كیلیان ئێمباپێ ستافی راهێنەرانی فەڕەنسای نیگەرانكردووە

بەشداریی قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیال دەكات؟

Yariga App

یاریگا –

دۆخی پاژنەی پێی كیلیان ئێمباپێ كاپتن و ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ترس و مەترسی بۆ دەستەی راهێنەران و هاندەرانی هەڵبژاردەكەی درووستكردووە.

شەوی رابردوو لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و مەغریب رووبەڕووبوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی كەڵەشێرەكان بە دوو گۆڵی كیلیان و دێمبێلێ كۆتاییهات.

هەلبژاردەی فەڕەنسا گەیشتە قۆناخی پێش كۆتایی و هەڵبژاردەی مەغریبیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی RMCsport، پاژنەی پێی كیلیان ئێمباپێ لەلایەن ستافی پزیشكانی هەڵبژاردەی فەڕەنساوە بە وردی چاودێریی دەكرێت.

هیچ گومانێک لە ئامادەبوونی كیلیان ئێمباپێ لە قۆناخی پێشكۆتایی جامی جیهانیدا نییە، بەڵام دەیانەوێت بە وردی چاودێری بارودۆخی بكەن تاوەكوو بەتەواوی ئامادەبێت.

ئەم نیگەرانییەی ستافی پزشكی فەرەنسا لەخۆڕا نیە، ئەمە هەمان ئەو پاژنەی پێیەیە کە لە یاریی کۆتایی جامی فەرەنسای ساڵی 2020، تووشی پێکانێکی سەخت ببوو.

هەرچەندە لەو کاتەوە پاژنەی پێی باشتر بووە، بەڵام هێشتا ناسکە و پێویستی بە پارێزگاری هەیە، هەر لەبەر ئەمەشە ستافی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە رۆژانی داهاتوودا چاویان لەسەری دەبێت و لە نزیکەوە چاودێری دەکەن.

فەڕەنسا لە قۆناخی پێشكۆتایی مۆنیالی 2026 چاوەڕێی براوەی نێوان ئیسپانیا و بەلجیكا دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button