گرنگترینمۆندیال

کەناڵەکانی پەخشکردن پارەیەکی خەیاڵی دەدەن بۆ دەستخستنی مافی گواستنەوەی دوو مۆندیالی داهاتوو

Yariga App

یاریگا –

لە ئێستاوە کە هێستا لە چارەکی کۆتایی یارییەکانی مۆندیالی 2026داین کە هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەی دەبن، کێبڕکێی توند لەنێو کەناڵەکانی پەخشکردندا دەستیپێکردووە بۆ دوو وەشانی داهاتووی پاڵەوانیتیەکە.

مۆندیالی 2030 هاوشێوەی ئەم وەشانەی ئێستا، بە هاوبەشی لەنێوان سێ وەڵاتدا بەڕێوەدەچێت کە پۆرتوگال، ئیسپانیا و مەغریبە. بەڵام مۆندیالی 2034 سعوودیە بۆ یەکەمین خار لە مێژووی خۆیاندا میواندارێتی دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تەلەفیزیۆنی CNBCی ئەمریکی، هەرسێ کەناڵی پەخشی نێتفڵیکس، دیزنی و یوتوب لە کێبڕکێی تونددان بۆ وەگرتنی مافی پەخشکردنی دوو مۆندیالی داهاتوو.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە کە ئۆفەرەکانیان بۆ مافی رووماڵکردنی هەر وەشانێک لەو دوو مۆندیالە، گەیشتووەتە 2 ملیار دۆلار.

بابەتی زیاتر

Back to top button