جیهانگرنگترین

تەواو؛ پۆرتوگال راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی پۆرتوگال خۆرخێ خێسوسی وەكوو راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشان دەكات.

پۆرتوگال لە قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئیسپانیا 1-0 دۆڕا و ماڵئاوایی کرد، دوای یارییەکە رۆبێرتۆ مارتینێز رایگەیاند واز لە پۆستی راهێنەرایەتی پۆرتوگال دەهێنێت و ئەمڕۆ بەفەرمی دوورخرانەوەی ئەو راهێنەرە راگەیەندرا.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد خۆرخێ خێسوس لە جێگای رۆبێرتۆ مارتینێز پۆستی راهێنەرایەتیكردنی پۆرتوگال وەردەگرێت.

خۆرخێ خێسوس سەركردایەتی پڕۆژەی پۆرتوگال بۆ نەیشنزلیگ، یۆرۆ و مۆندیالی داهاتوو دەكات.

راهێنەرە 72 ساڵانە پۆرتوگالییەكە وەرزی رابردوو لەگەڵ نەسڕ نازناوی خولی سعوودی بەدەستهێنا.

رۆبێرتۆ مارتینێز دوای جێهێشتنی بەلجیکا لە 2023 پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی وەگرت و سێ ساڵە سەرپەرشتی کریستیانۆ و هاوڕێکانی دەکات.

مارتینێز لە 45 یاریی سەرپەرشتی پۆرتوگالی کردووە، 32 یاریی بردووەتەوە، شەش یاریی یەکسانبووە و حەوت یاریی دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button