ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

برونۆ گویمارێش بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی دەدات

خواستی خۆی بۆ رۆیشت دەربڕیوە

Yariga App

یاریگا –

برونۆ گویمارێش، ناوەڕاستكاری بەڕازیلی یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەكەی دەربڕی.

گویمارێش لە مێركاتۆی زستانەی 2022 لە ریزەكانی لیۆنەوە بە بەهای 42.1 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد و تاوەكوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، برونۆ گویمارێش نیوكاسڵ یونایتدی ئاگادار كردووەتەوە كە ئارەزووی جێهێشتنی یانەكە و پەیوەندیكردن بە ئارسیناڵەوە دەكات.

ئارسیناڵ هەنگاوەكانی بۆ گواستنەوەی چڕتر كردووەتەوە و ئامادەیە گرێبەستێک بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ناوەڕاستكارە بەڕازیلییەكە پێشكەشی بلووز بكات.

تاوەكوو ئێستا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان هەردوو یانەدا بۆ گواستنەوەی گویمارێش نییە و نیوكاسڵ هەڵوێستی خۆی ئاشكراكردووە و نایەوێت هیچ ئۆفەرێک بۆ دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستكارەكەی قبووڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button