ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ چێڵسی ئەستێرەیەكی پۆرتوگالی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی جیۆڤانی كوێندا هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی سپۆرتینگی راگەیاند.

كوێندای تەمەن 19 ساڵان لە ساڵی 2024 لە ریزەكانی سپۆرتینگی ژێر 17 ساڵان بەرزكرایەوە بۆ تیمی یەكەم.

هەژماری فەرمی چێڵسی لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی جیۆڤانی كوێندای بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

كوێندا بە بەهای 44 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە بلووزەوە كرد و تاوەكوو 2034 درێسی چێڵسی دەپۆشێت.

هێرشبەرە 19 ساڵانەكە وەرزی رابردوو لەگەڵ سپۆرتینگ بەشداری 32 یاریی كرد و توانی شەش گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button