ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ لیدز یونایتد ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

لیدز یونایتد گواستنەوەی هاری ویڵسن هێرشبەری وێڵزی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

هاری ویڵسن لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی لیڤەرپوولەوە بە بەهای 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە فولهامەوە كرد.

هاری ویڵسن گرێبەستەكەی لەم هاوینەدا لەگەڵ فولهام بەسەرچاوو وەكوو یاریزانێكی ئازاد لە بازاڕی گواستنەوەدا بوو.

هەژماری فەرمی لیدز یونایتد گواستنەوەی ویڵسنی 29 ساڵانی بۆ ریزەكانی راگەیاند.

هێرشبەرە وێڵزییەكە بە گرێبەستێكی ئازاد و بۆ ماوەی چوار ساڵ تاوەكوو 2030پەیوەندی بە لیدزەوە كرد.

هاری ویڵسن وەرزی رابردوو لەگەڵ فولهام بەشداری 41 یاریی كرد و توانی 11 گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button