بازاڕی گواستنهوهتورکیاعێراقگرنگترین
فەرمی؛ قوقیە چووە یانەیەکی سوپەر لیگی تورکی

یاریگا-
یانەی چۆرووم سپۆر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی یانەی زەورا حەسەن عەبدولکەریم واژووکرد.
تۆری وەرزشی یاریگا وەکو یەکەم سەرچاوەی هەواڵ لە عێراق هەواڵی چوونی حەسەن عەبدولکەریم بۆ خولی سوپەر لیگی تورکیا ئاشکرا کرد.
حەسەن عەبدولکەریم تەمەن 27 ساڵ لە یانەی کەرخ پەیوەندی بە یانەی زەورا کرد لە دوا لیستی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی جیهانی 2026 دوورخرایەوە لەگەڵ یانەی زەورا لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق 11 گۆڵی تۆمارکرد و شەش گۆڵی دروستکرد.
یانەی چۆرووم ئەم وەرزە بە یاری پلەی ئۆف لە خولی پلە یەک سەرکەوت بۆ خولی سوپەر لیگی تورکیا و پرۆژەی ئەم یانەیە لە خولی سوپەر لیگی تورکیا بەردەوام بێت و بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستیان لەگەڵ حەسەن عەبدولکەریم واژووکردووە.



