دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا گڕ لە مێرکاتۆ بەردەدات و چێڵسی هێرشبەرێکی یوڤێی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت پێش دەستپێکی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ، مارکوس راشفۆرد بفرۆشێت – سەن
هەروەها مانچێستەر یونایتد پلانێکی دیکەی هەیە و ئامادەکاریی کردووە مارکوس راشفۆرد بهێڵێتەوە و لەژێر سەرپەرشتی مایکڵ کاریک یاریی بکات – گاردیان
ئارسیناڵ و تۆتنهام گرنگی بە گواستنەوەی ئانتۆنیۆ نوسا، هێرشبەری نەرویجی یانەی لایپزیگ دەدەن – تۆک سپۆرت
بارسێلۆنا عەلی جونیۆر کرۆوپی، هێرشبەری بۆرنمسی خستووەتە لیستەکەی، بەڵام پاریس سانجێرمان و تۆتنهام کێبڕکێیەکی تووند لەسەر گواستنەوەی دەکەن – فیچاخێس
بارسێلۆنا لەگەڵ کەریم ئادیێمی، هێرشبەری دۆرتموند لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە – فابریزۆ رۆمانۆ
یوڤێنتوس دەیەوێت ئاستۆن ڤێلا نرخی ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ کەمبکاتەوە، کە پێشتر یوڤێ لەگەڵ گۆڵپارێزەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
بارسێلۆنا، جێڵسی، مان یونایتد و مان سیتی کێبڕکێی گواستنەوەی لوکاس هێرینگتن، بەرگریکاری ئوستڕالی دەکەن – تیم تۆک
مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ و لیڤەرپوول ململانێیەکی تووند لەسەر گواستنەوەی ئەیوب بوعدی، ئەستێرەی مەغریبی دەکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر
چێڵسی بیر لە گواستنەوەی دوسان فلاهۆڤیچ، هێرشبەری یوڤێنتوس دەکاتەوە – کاوت ئۆفساید
جۆزێ مۆرینیۆ بیر لە گواستنەوەی هەردوو بەرگریکاری ئارسیناڵ ریکاردۆ کالافیۆری و پیێرۆ هینکاپیی و بەرگریکاری مانچێستەر سیتی، روبن دیاز دەکاتەوە – فیچاخێس
فابینیۆ، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات – تۆم تۆک



