بەرپرسێکی ئەمریکا: یارییەکەیان لە میسڕ دزی

یاریگا –
کاردانەوەکانی یاریی شەوی رابردووی نێوان ئەرجەنتین و میسڕ بەردەوامیی هەیە و ئەم جارە بەرپرسێکی حکومی ئەمریکا قسەی خۆی کرد.
شەوی رابردوو لە یاریی نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەدا لە قۆناخی 16ی مۆندیالی 2026، ئەرجەنتین لە 11 خولەکی کۆتایی یارییەکەدا توانی گەڕانەوەیەک بکات و ئەنجامەکە لە دوو گۆڵی بێ وەڵامەوە بکاتە 3-2 لەسەر حیسابی میسڕیەکان.
بڕیارە ناوبژیوانیەکان کاردانەوەی جیهانیی و دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو لەسەر ئاستی کەسایەتی و میدیا وەرزشیەکاندا، بەجۆرێک کە زۆرینە هاوڕابوون لەوەی فرانشیوس لیتێکسیری ناوبژیوانی فەڕەنسی لە چەندین حاڵەتی یارییەکەدا لە بەرژوەندی تیمەکەی حوسام حەسەن بڕیاری نەداوە و پستی بە گەڕانەوە بۆ ڤار نەبەستووە. بەپێچانەشەوە رەتکردنەوەی گۆڵێکی نایابی میسڕ دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی و هاوتیمەکانی داوایان لێکرد پێشتر لە نزیک ناوچەی سزای تیمە ئەفریقیەکە فاوڵ لە لیساندرۆ مارتینێز کراوە، بۆیە دوای گەڕانەوە بۆ ڤار گۆڵی مسڕیەکانی رەتکردەوە.
ئەفسانەیەکی ئەرجەنتینی: بەڵێ حاڵەتەکەی لیساندرۆ مارتینێزیش لە سەڵاح فاوڵ بوو!
لە نوێترین کاردانەوەدا، بەرپرسانی حوکومیش لە بابەتەکە هاتوونەتە دەنگ کە نوێترینیان زۆهران مامەدانی پارێزگاری شاری نیویۆرکە.
پارێزگارە گەنجەکە ئەمڕۆ لە وتارێکیدا بۆ بەشێک لە دانیشتوانی ئەو ویلایەتە کە پەیوەستبوو بە خزمەتگوزارییەکانی هاتووچۆ و خێراترکردنی پاسەکانی گواستنەوە، وتی ئەگەر خزمەتگوزارییەکانی پاسەکانی هاتووچۆ باشتر و خێراتر بکرێن، ئەوا ئێوە کاتی زۆرتان بۆ دەگەڕێتەوە. بەهۆی ئەم گۆڕانکاریانەوە لە هۆیەکانی گواستنەوە لە 6 مانگدا 24 کاتژمێر کەمتر لەنێو پاسەکاندا ماونەتەوە. ئەگەر هەروا بێت، ئەوا لە کۆتایی ساڵەکە نزیکەی رۆژ کاتتان بۆ گەڕاوەتەوە. ئەوکات ژەمی بەیانیان لەگەڵ خانەوادەکانتاندا دەخۆن، کاتی زیاترتان دەبێت بۆ خەوتن، هاوڕا دەبن لە گفوگۆیەکاندا کە شەوی رابردوو یارییەکەیان لە میسڕ دزی.
🚨🇦🇷 NEW: NYC Mayor Zohran Mamdani says that Egypt were “robbed” in yesterday’s World Cup game against Argentina pic.twitter.com/bigWXCN04q
— Politics Global (@PolitlcsGlobal) July 8, 2026
ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی میسڕ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایانگەیاند کە لە رووداوەکانی ئەو یارییە بێدەنگ نابن و داواشیان کرد ناوبژیوانەکە چیدیکە هیچ یارییەکی پێنەسپێردرێت.



